![]() |
زۆرێك له به‌كاربه‌رانی كۆمپیوتر له ئێستادا سیسته‌مه كۆنه‌كانمان تاقی نه‌كردۆته‌وه بۆ نموونه سیسته‌می ویندۆز 95 به‌هه‌موو ڤێژنه‌كانی یا ویندۆز 98 هه‌روه‌ها ویندۆز2000 یاخود به‌كاربه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ سیسته‌مه كۆنه‌كانی تاقینه‌كردۆته‌وه.
له‌م بابه‌ته‌دا خزمه‌ت گوزاری سایتێك ده‌خه‌ینه روو كه یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه كۆنانه‌ی نه‌مانبینیون، له سه‌ره‌تادا ده‌چینه سایتی virtualdesktop دواتر ئه‌و سیسته‌مه هه‌ڵده‌بژێرین كه ده‌مانه‌وێت تاقی بكه‌ینه‌وه له كاتی كلیك كردن له‌سه‌ر هه‌ر سیسته‌مێك به شێوه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێ ده‌بێته‌وه و ده‌توانن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تاقیبكه‌نه‌وه.