له كۆنگره‌ی MWC 2014 كۆمپانیای سامسۆنگ چه‌ند ئامێرێكی نوێ ئاشكراكرد له نێوانیاندا مۆبایلی چاوه‌روانكراو Galaxy S4 هه‌روه‌ها سێ كاتژمێری ناوازه كه سه‌رجه‌یان به سیسته‌می ئاندرۆید كارده‌كه‌ن gear 2 و gear 2 Neo هه‌روه‌ها Gear fit ئه‌م كاتژمێره‌یان سه‌رنجی منی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا له ڕووی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه.
ئه‌و كاتژمێره‌ی سه‌رنجمی ڕ‌اكێشا gear fit
 |
gear fit |
وادیاره سامسۆنگ ده‌یه‌وێت به‌هموو شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵی بازاره‌كانی جیهان بكات، به‌م ده‌ركه‌وه‌تنه‌ی كۆمپانیا كۆریه‌كه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه كه پێیان وابوو سامسۆنگ هێچی نه‌ماوه پێشكه‌شی بكات .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م كاتژمێره نوێیه زۆر سوود مه‌نده بۆ وه‌رژشكاران هه‌روه‌ها كه‌سانی ئاسایی ده‌توانن سوودی لێی ببینن, كاتژمێره‌كه هه‌ستیاری پێوه‌ری لێدانی دڵی تێدایه و پێوانی ئاستی خوێن و هه‌روه‌ها هه‌ستیاری جووله و خه‌وتن له خۆده‌گرێ به‌یارمه‌تی ئه‌م هه‌ستیارانه كاتژمێره‌كه ده‌زانێت خاوه‌نه‌كه ئا ڕێده‌كات یا ڕاده‌كات، جێی باسه ته‌واوی ئه‌و ئامێرانه‌ی سامسۆنگ له كۆنگره‌كه‌دا ئاشكرایكرد ڕۆژی 11 ئازار ده‌خرێته بازاڕه‌كانی جیهان.